دزیکۆ پێشه‌نگی گۆڵکارانی وەرزی رابردووی ئەورووپای گرتووه
مێسی و كریستیانۆ كه‌وتوونه‌ته كۆتایی ریزبه‌ندییه‌كه
ئیدین دزیکۆی بۆسنی یانه‌ی رۆمای ئیتاڵیا، سەرووی ریزبەندی گۆڵکارانی خولەکانی ئەورووپای گرتووە بۆ وەرزی رابردوو لە تۆمارکردنی گۆڵ بە قاچی پێچەوانە، به‌مه‌ش هێرشبه‌ره‌كه‌ی گۆرگه‌كان باڵاده‌ستی خۆی به‌سه‌ر گۆڵکەرە گەورەکانی ئه‌ورووپا سه‌پاند و پێش هه‌ریه‌كه له مێسی و کریستیانۆ كه‌وت.
1ـ ئیدین دزیکۆ ـ یانه‌ی رۆما:
دزیكۆ به قاچی راست یاری ده‌كات، به‌ڵام له كۆی 35 گۆڵ، 13گۆڵی بە قاچی چه‌په كردووه.

2ـ بێر ئۆبامیانگ دۆرتمۆند:
ئه‌م هێرشبه‌ره، به قاچی راست یاری ده‌كات، به‌ڵام له كۆی 31 گۆڵ، 11 گۆڵی به قاچی چه‌پ كردووه.

3ـ رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی ـ بایرن میونش:
ئه‌م هێرشبه‌ره پۆڵه‌ندایه، له یاریكردن به قاچی راست یاری ده‌كات، به‌ڵام له كۆی 34 گۆڵ، 9 گۆڵی به قاچی چه‌پ كردووه.
.jpg)
4ـ لویس سوارێز ـ بارسێلۆنا:
ئه‌م هێرشبه‌ره ئۆروگواییه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا، یاریزانێكی راسته‌یه، به‌ڵام له كۆی 34 گۆڵ، 7 گۆڵی به قاچی چه‌پ كردووه.

5ـ درایس مارتینز ـ ناپۆلی:
ئه‌م هێرشبه‌ره به‌لجیكایه، به قاچی راست یاری ده‌كات، له كۆی 33 گۆڵ ته‌نیا 7 گۆڵی به قاچی چه‌پ كردووه.

6ـ گۆنزالۆ ھیگواین ـ یۆڤێنتۆس:
ئه‌م هێرشبه‌ری ئارجێنتینایه، له یاریكردن راسته‌یه، له كۆی 32 گۆڵ، ته‌نیا ٧ گۆڵ بە قاچی چەپ تۆمارکردووە.

7ـ ھاری کین ـ تۆتێنھام:
ئه‌م هێرشبه‌ره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند، به قاچی راست یاری ده‌كات، له كۆی 32 گۆڵ، 7 گۆڵی به قاچی چه‌پ كردووه.
.jpg)
8- رۆمێلۆ لۆکاکۆ ـ ئێڤەرتۆن:
ئه‌م هێرشبه‌ره نوێیه‌ی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد، به قاچی چه‌پ یاری ده‌كات، وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن، له كۆی 19 گۆڵ، 7 گۆڵی به قاچی راست كرد.

9ـ لیۆنێل مێسی ـ بارسێلۆنا:
مێسی یاریزانێكی چه‌پانه، له كۆی 52 گۆڵ، وه‌رزی رابردوو ته‌نیا 6 گۆڵی به قاچی راست كردووه.

10ـ كریستیانۆ رۆناڵدۆ ـ ریال مه‌درید:
ئه‌م ئه‌ستێره پورتوگالییه، راسته‌یه، له كۆی 34 گۆڵ، ته‌نیا 6 گۆڵی به چه‌په كردووه.
ئاماده‌كردنی: بارزان ئه‌كره‌م