زانيارى ورد له باره‌ى ئه‌و ئه‌مريكييه‌ى ئه‌مڕۆ له نزيك به‌نداوى مووسڵ ده‌ستگير كرا
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگادار له ئاسايشى دهۆك تايبه‌ت به كوردستان 24 زانيارى وردى له باره‌ى ئه‌و كه‌سه بيانييه خسته‌ڕوو
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگادار له ئاسايشى دهۆك تايبه‌ت به كوردستان 24 زانيارى وردى له باره‌ى ئه‌و كه‌سه بيانييه خسته‌ڕوو، كه ئه‌مڕۆ له نزيك به‌نداوى مووسڵ ده‌ستگيركرا و گومانى ئه‌وه‌ى لێده‌كرا كه چه‌كدارێكى راكردووى داعش بێت.
ئه‌مڕۆ ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوكرايه‌وه، گوايه له نزيك به‌نداوى مووسڵ چه‌كدارێكى راكردووى داعش ده‌ستگير كراوه، كه هه‌ڵگرى ره‌گه‌زنامه‌ى ئه‌مريكى بووه.
له‌و باره‌يه‌وه سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگادار له ئاسايشى دهۆك تايبه‌ت به كوردستان 24 رايگه‌ياند، ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌ستگير كراوه، ناوى (م.ت) و هه‌ڵگرى ره‌گه‌زنامه‌ى ئه‌مريكييه و به ره‌چه‌ڵه‌ك پاكستانييه.
گوتيشى: به گوێره‌ى به‌دواداچوونى ئاسايش ئه‌و كه‌سه رۆژى 3ى ته‌مموز/ يۆليۆى 2017، به شێوه‌يه‌كى فه‌رمى له رێى ده‌روازه‌ى سنوورى ئيبراهيم خه‌ليله‌وه هاتووه‌ته هه‌رێمى كوردستان.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌مڕۆ له نزيك به‌نداوى مووسڵ له لايه‌ن چه‌ند هاووڵاتييه‌كه‌وه گومانى ئه‌وه‌ى لێكراوه، كه چه‌كدارێكى راكردووى داعش بێت، ده‌ستگيركراوه و راده‌ستى ئاسايش كراوه.
گوتيشى: ئێستا (م.ت) له ژێر لێكۆڵينه‌وه‌دايه و له ئاسايشى دهۆكه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌و كه‌سه بيانييه له‌و شوێنه‌ى لێى دۆزراوه‌ته‌وه به پياده رۆيشتووه و گومانى له‌سه‌ر بووه كه له مووسڵه‌وه رايكردبێت.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه پێشتريش چه‌ند خه‌ڵكێكى بيانى هه‌وڵيانداوه له رێى هه‌رێمى كوردستانه‌وه بچنه مووسڵ و ده‌ستگير كراوون.
.jpg)
.jpg)