پرۆژه‌ى يه‌كخستنى لۆگۆ و كارتى زانيارى تاكسييه‌كانى كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت

پڕۆژەیەكی نوێ بۆ تەواوی تاكسیەكانی هەرێمی كوردستان جێبه‌جێده‌كرێت.

K24 – هه‌ولێر:

پڕۆژەیەكی نوێ بۆ تەواوی تاكسیەكانی هەرێمی كوردستان جێبه‌جێده‌كرێت.

لەماوەیەكی نزیكدا پڕۆژەی لۆگۆ و كارتی زانیاری تەواوی تاكسیەكانی هەرێمی كوردستان دەخرێتـە تەندەرینگەوە.

ئه‌و پرۆژه‌يه‌ زانیاری و ئاماری درووست و تەواو لەسەر ژمارەی تاكسیەكان و شێوازی كاركردن و جیاكردنەوەی تاكسی ناوشار و دەرەوەی شارەكان دەبێت.

ئه‌و پرۆژه‌يه‌ ماوه‌يه‌كه‌ له‌ لايه‌ن به‌ڕێوبه‌رايه‌تى گشتى هاتوچۆى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى ناوخۆوه‌ كارى له‌سه‌ر كراوه‌.

به‌ گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ و گه‌ياندن، ئه‌مڕۆ شاندێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆ پیكهاتبوون لە لیوا رزگار بەڕێوبەری گشتی هاتوچۆی هەرێم و لیوا عه‌بدولقادر جێگری بەڕێوبەری گشتی سه‌ردانى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ و گه‌ياندنيان كرد و له‌گه‌ڵ مه‌ولود موراد وه‌زيرى گواستنه‌وه‌ و گه‌ياندندا كۆبوونه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا هه‌ردوولا گفتوگۆيان لەسەر دوائامادەسازی بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی لۆگۆو كارتی زانیاری تەواوی تاكسیەكانی هەرێمی كوردستان كرد.

پڕۆژەی لۆگۆو كارتی زانیاری تەواوی تاكسیەكانی هەرێمی كوردستان بڕیارە لە چەند رۆژی ئاییندە بخرێتە بەر تەندەرینگ كە دەستنیشانكردن و دانانی لۆگۆو ئاڕمە بۆ تەواوی تاكسیەكانی هەرێمی كوردستان چ ئەوانەی لەناو شار كار دەكەن و چ ئەوانەی لەنێوان شارەكان كار دەكەن.

جێی ئاماژه‌يه‌ لە ئێستا دا لە هەر سێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان نزیكەی 85 هەزار تەكسی بوونی هەیە.