فڕۆكەیەكی سەربازی ئەمریكا تێكشكا

زیانی گیانی لێكەوتووەتەوە

K24 - ھەولێر

تێكشكانی فڕۆكەیەكی سەربازی لە ویلایەتی میسیسپی لە ئەمریكا، كوژرانی 16 كەسی لێكەوتەوە.

سەرچاوەكانی ھەواڵ لە ئەمریكاوە رایانگەیاند، فڕۆكەیەكی سەربازی ئەمریكا لە ویلایەتی میسیسپی باشووری ئەو وڵاتە تێكشكا و لە ئاكامدا 16 كەس كوژران.

فڕۆكەكە لە جۆری  130 KC بووە، كە تایبەت بووە بە گەیاندنی سووتەمەنی، تاكو ئێستاش ھۆكاری تێكشكانی فڕۆكەكەش ئاشكرا نەكراوە.