فڕۆكەیەكی سەربازی ئەمریكا تێكشكا
زیانی گیانی لێكەوتووەتەوە
K24 - ھەولێر
تێكشكانی فڕۆكەیەكی سەربازی لە ویلایەتی میسیسپی لە ئەمریكا، كوژرانی 16 كەسی لێكەوتەوە.
سەرچاوەكانی ھەواڵ لە ئەمریكاوە رایانگەیاند، فڕۆكەیەكی سەربازی ئەمریكا لە ویلایەتی میسیسپی باشووری ئەو وڵاتە تێكشكا و لە ئاكامدا 16 كەس كوژران.
فڕۆكەكە لە جۆری 130 KC بووە، كە تایبەت بووە بە گەیاندنی سووتەمەنی، تاكو ئێستاش ھۆكاری تێكشكانی فڕۆكەكەش ئاشكرا نەكراوە.