فازڵ میرانی: ئەگەر قوباد تاڵەبانی یەكێتی نییە بۆ جێگری سەرۆكی حكوومەتە
"دوای گەڕانەوەی سەرۆك بارزانی شاندێكی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم، بۆ گفتوگۆ دەچێتە بەغدا"
K24 - ھەولێر
لەبارەی دیاركردنی نوێنەری یەكێتی بۆ ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم، فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەت بۆ كوردستان24 رایگەیاند: "ئەی دكتۆر نەجمەدین كەریم ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نییە؟ ئەی قوباد تاڵەبانی یەكێتی نییە، ئەگەر یەكێتی نییە بۆ جێگری سەرۆك وەزیرانە؟".
سەبارەت بە گفتوگۆكردن لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان لەبارەی ریفراندۆم، فازڵ میرانی گوتی: "چاوەڕێی وەڵامی ئەوان دەكەین، بێگومان سەردانی گۆڕان و ھەموو لایەنەكان دەكەین".
سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی راشیگەیاند: "دوای گەڕانەوەی سەرۆك بارزانی، شاندی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم، بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، سەردانی بەغدا دەكات".