سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و زانایانی ئاینی ئیسلامی ئوردن پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان تاوتوێ دەكەن
په‌یامی كورد دەگەیەننە وڵاتانی ئیسلامی و پاڵپشتی جیهانی ئیسلامی بۆ پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی بە دەست دێنن
K24 - ھەولێر
بە مەبەستی گەیاندنی پەیامی كورد بە وڵاتانی ئیسلامی و پاڵپشتی جیهانی ئیسلامی بۆ پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، شاندێكی باڵای یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، بە سەرۆكایەتی دكتۆر عەبدوڵڵا مەلا سەعید، سەرۆكی یەكێتی زانایان، سەردانی وڵاتی ئوردنیان كرد، پرسی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستانیان لەگەڵ زانایانی ئاینی ئیسلامی ئەو وڵاتە تاوتوێكرد.
بەگوێرەی ماڵپەڕی فەرمی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان لەو سەردانەدا چاوی كه‌وتووە به هه‌ریه‌ك له دكتۆر وائیل عهرهبیات وه‌زیری ئه‌وقافی ئوردنی و سه‌ماحه‌تی دكتۆر محمد ئه‌لخه‌لایله موفتی وڵاتی ئوردن و دكتۆر عه‌بدولكه‌ریم ئهلخصاونه، قاضي القضاة- ی شانشینی ئوردن و ئه‌ندازیار مه‌ڕوان ئهلفاعوری ئه‌مینداری گشتی مونته‌دای میانڕه‌وی جیهانی و دكتۆر سه‌میر موراد ئهلشهوابكه سه‌رۆكی سه‌نته‌ری ئیمامی شافعی‌و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و ناوه‌ندی دیكە.
وێڕای پێشوازی گهرمو ده‌ربڕینی خۆشحاڵی به سه‌ردان و په‌یامی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان، له‌كۆی دانیشتن و دیداره‌كاندا باس له هه‌ماهه‌نگی و بوونی په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه و چۆنیه‌تی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی بیری توندڕه‌وی به‌تایبه‌تی له قۆناغی دوای داعش و مه‌سه‌له‌ی ریفراندۆمی گه‌لی كورد بۆ سهربهخۆییو چه‌ندین پرسی دیكە كرا.
دكتۆر عەبدوڵڵا مەلا سەعید، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان بە ماڵپەڕی یەكێتی زانایانی راگەیاندووە: "سه‌ردانه‌كه‌مان سه‌ركه‌وتوو بوو، پێشوازی گه‌رمیان كردین، ئامانجیشمان له‌و سه‌ردانه وێڕای پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئایینیه‌كانی وڵاتی ئوردن به‌پێویستمان زانی په‌یامی كورد بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی روون بكه‌ینه‌وه، كه به‌پێی بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌ت و مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و رێسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كورد مافی خۆیه‌تی بگاته سهربهخۆییو وه‌ك گه‌لانی دونیا ده‌وڵه‌تی خۆی هه‌بێت".
گوتیشی: "له‌و دیدارانه توانیمان راشكاوانه ئه‌و په‌یامه بگه‌یه‌نین، كه كورد هه‌میشه فاكته‌ری خێر بووه بۆ ده‌وروبه‌رو هه‌ڵگری په‌یامی ئاشتی و مرۆڤدۆستیه، له‌گه‌ڵ شه‌ڕی داعش و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی تیرۆر ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه كورد له‌بری وڵاتانی دونیا و جیهانی ئیسلامی تیرۆستانی تێكشاندو باوه‌شی بۆ ئاواره عه‌ره‌به‌كان كرده‌وه‌و له ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنه‌وه‌ی مووسڵیش رۆڵێكی گرنگی گیراوه، بۆیه كورد له ئاینده‌ش دۆستێكی ئاشتیانه‌ی گه‌لان و به‌تایبه‌ت رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕواست ده‌بێت".
دكتۆر عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید راشیگەیاند: "ئه‌وشمان باس كرد كه كورد له‌رابردوو سته‌می زۆری لێكراوه‌و قوربانی زۆریشیداوه، بۆیه چاومان لێیه ئێوه‌و وڵاتانی جیهانی ئیسلامی و عه‌ره‌بی له‌چوارچێوه‌ی پێوەرە شه‌رعیه‌كانی تایبه‌ت به مافه‌كانی مرۆڤ و نه‌ته‌وه‌كانه‌وه هه‌ڵوێستی ئیجابی و برایانه بنوێنن و، ئه‌و هه‌نگاوی كورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی به رهواو مافی گه‌لی كورد لێكبده‌نه‌وه".