حەشدى شەعبى سێ پێشمەرگە لە باشیک دەستگیر دەكات

"لیژنەی ھەماھەنگی لە ھەوڵی ئازادكردنی پێشمەرگەكاندایە"

K24 - ھەولێر

لیوا ھەڵگورد خدر، فەرماندەی فەرماندەیی سەفینی ھێزەكانی پێشمەرگە لە  میحوەرى باشیك، هەواڵى دەستگیرکردنى سێ پێشمەرگەى بۆ كوردستان24 پشتڕاست کردەوە و ئاشكرای كرد، بە بیانووى نەبوونى هەماهەنگى لە نێوان ئەو پێشمەرگانە و چەکدارانى حەشدى شەعبى، ئەو سێ پێشمەرگەیە دەستگیركراون.

لیوا هه‌ڵگورد باسی لەوەشکرد، لێژنەى هەماهەنگى نێوان پێشمەرگە و چەکدارانى حەشدى شەعبى لە پەیوەندى بەردەوامدان بۆ چارەکردنی ئەو پرسە و ئازادکردنى پێشمەرگەکان.

لە دەشتى نەینەوا  نزیکەى 2 ھەزار چەکدارى حەشدى شەعبى هەن و سەنگەرەکانیان هەر چەند سەد مەترێک لە هێزەکانى پیشمەرگەوە دوورن.