حەشدى شەعبى سێ پێشمەرگە لە باشیک دەستگیر دەكات
"لیژنەی ھەماھەنگی لە ھەوڵی ئازادكردنی پێشمەرگەكاندایە"
K24 - ھەولێر
لیوا ھەڵگورد خدر، فەرماندەی فەرماندەیی سەفینی ھێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەرى باشیك، هەواڵى دەستگیرکردنى سێ پێشمەرگەى بۆ كوردستان24 پشتڕاست کردەوە و ئاشكرای كرد، بە بیانووى نەبوونى هەماهەنگى لە نێوان ئەو پێشمەرگانە و چەکدارانى حەشدى شەعبى، ئەو سێ پێشمەرگەیە دەستگیركراون.
لیوا ههڵگورد باسی لەوەشکرد، لێژنەى هەماهەنگى نێوان پێشمەرگە و چەکدارانى حەشدى شەعبى لە پەیوەندى بەردەوامدان بۆ چارەکردنی ئەو پرسە و ئازادکردنى پێشمەرگەکان.
لە دەشتى نەینەوا نزیکەى 2 ھەزار چەکدارى حەشدى شەعبى هەن و سەنگەرەکانیان هەر چەند سەد مەترێک لە هێزەکانى پیشمەرگەوە دوورن.