سه‌رۆك بارزانی: په‌یامی خه‌ڵكی كوردستان‌مان گه‌یانده دۆسته‌كانمان و هه‌ڵوێستیان زۆر ئه‌رێنی بووه
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌لجیكا: پاش شه‌ڕی داعش‌یش به‌رده‌وام ده‌بین له هاوكاریكردنی كوردستان
K24 - هه‌ولێر:
كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری، له‌گه‌ڵ ژان ژامبۆن، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ئاسایش و كاروباری ناوخۆ و ستیڤن ڤاندپوت، وه‌زیری به‌رگری و تیۆ فرانکن، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی به‌لجیكا كۆتایی هات.
له پاش كۆبوونه‌وه‌كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جێگری سه‌رۆكوه‌زیران وه‌زیری ئاسایش و كاروباری ناوخۆی به‌لجیكا ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ میدیاكان ئاشكرا كرد.
له سه‌ره‌تادا جێگری سه‌رۆكوه‌زیران وه‌زیری ئاسایش و كاروباری ناوخۆی به‌لجیكا رایگه‌یاند" كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگمان ئه‌نجامداوه‌و ریفراندۆم پرسێكی ناوخۆییه و چاوه‌روانی ده‌ره‌نجامی ریفراندۆمه‌كه و گفتوگۆكان ده‌كه‌ین و دوای بڕیاری خه‌ڵكی كوردستان ئه‌و كات حكومه‌تی به‌لجیكا بۆچوونی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین".
ده‌رباره‌ی هاوكارییه‌كانی به‌لجیكا بۆ هه‌رێمی كوردستان، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌لجیكا گووتی"پاش جه‌نگی داعش‌یش به‌رده‌وام ده‌بین له هاوكاریكردنی خه‌ڵكی كوردستان".
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی له وه‌ڵامی پرسیاریكی كوردستان 24 ده‌رباره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌لجیكا راگه‌یاند" كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر باشمان له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانیان ئه‌نجامداوه و په‌یامی خه‌ڵكی كوردستان‌مان گه‌یانده دۆسته‌كانمان و لێكتێگه‌یشتنێكی زۆر باش هه‌بووه‌و هه‌ڵوێستیان زۆر دۆستانه بوو".
كۆبوونه‌وه‌كه ماوه‌ی كاتژمێریكی خایاندووه‌و پاشان شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و شوینی دیداری داهاتوویان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی فلانده‌رز به‌رێكه‌وتن.
له‌م سه‌ردانه‌دا شاندێك له نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسی و پێكهاته ئایینیه‌كان یاوه‌ری بارزانی ده‌كه‌ن و بڕیاره چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی دیكه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمه‌كانی به‌لژیكا و لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپادا هه‌بێت.
ئه‌و شه‌نده ئامانجی سه‌ره‌كیان له سه‌ردانی ئه‌مجاره گفتوگۆكردنه له‌باره‌ی پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، كه بڕیاره له 25/9/2017 ئه‌نجامبدرێت.