به‌لجیكا ئاڵای كوردستان بۆ پێشوازی سه‌رۆك بارزانی داده‌نێت
كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی به‌رگری و ئاسایش و كاروباری ناوخۆ و كۆچ و كۆچبه‌رانی به‌لجیكا ده‌ستیپێكرد
K24 - هه‌ولێر:
كۆبوونه‌وه‌ی نێوان مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری لهگهڵجێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیرانی به‌رگری و وه‌زیری ئاسایش و كاروباری ناوخۆ و كۆچ و كۆچبه‌رانی به‌لژیكا له برۆكسێلی پایته‌ختی به‌لجیكا ده‌ستیپێكرد.
له دیوانی وه‌زاره‌ت و له ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی كۆبوونه‌وه فه‌رمییه‌كه‌دا ( ژان ژامبۆن، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ئاسایش و كاروباری ناوخۆ و ستیڤن ڤاندپوت، وه‌زیری به‌رگری و تیۆ فرانکن، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی به‌لجیكا ) به گه‌رمی به‌خێرهاتنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان كرد و له‌و شوێنه‌ی به ته‌نها ئاڵای كوردستان و به‌لجیكا دانرابوون وێنه‌یان گرت، بێ ئه‌وه‌ی ئاڵای عێراق دابنێن.
به‌رگه‌شت ئاكره‌یی په‌یامنیری كوردستان 24 له ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه رایگه‌یاند " له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پرسی جه‌نگی داعش و ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان باس ده‌كرێت و هه‌ر دوو لا چه‌ندین ته‌وه‌ری په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌لژیكا باس ده‌كه‌ن.
له‌م سه‌ردانه‌دا شاندێك له نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسی و پێكهاته ئایینیه‌كان یاوه‌ری بارزانی ده‌كه‌ن و بڕیاره چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی دیكه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمه‌كانی به‌لژیكا و لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپادا هه‌بێت.
ئه‌و شه‌نده ئامانجی سه‌ره‌كیان له سه‌ردانی ئه‌مجاره گفتوگۆكردنه له‌باره‌ی پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، كه بڕیاره له 25/9/2017 ئه‌نجامبدرێت.