زێدان به‌شداریی له یارییه‌كی خێرخوازی كرد
فابیان بارتێزی گۆڵپارێزی پێشووی فره‌نسا وه‌كو هێرشبه‌ر به‌شداریی كرد
زینەدین زیدان لە فڕانسا بەشداریی یارییەکی خێرخوازیی کرد و هەڵبژاردەی تۆپی پێی ١٩٩٨ و هەڵبژاردەی رەگبی فڕەنسا بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٢٠ هەزار هاندەر یارییەکی تایبەت و سەرنجڕاکیشیان کرد و فابیان بارتێزی گۆڵپارێزی پێشووی فڕەنسا لە یارییەکە وەکو هێرشبەر بەشداریی کرد.
دیدێ دیشماپی له یارییه‌كه‌دا به هه‌مان شێوه‌ی 1998 كاپتنی فرانسا بوو،
لۆران بڵان یاریزانه ژماره 5ـه‌كه‌ی هێڵی به‌رگری كه‌ڵه‌شێره‌كان و زینه‌دین زیدانیش یه‌كێك له باشترین یاریزانه‌كانی مۆندییالی 199ـی فرانسا به‌شداریی یارییه‌كه‌ی كرد.
زیزۆ وه‌ك هه‌میشه له‌نێو ئاپۆرای هه‌وادارانی ده‌بینرا، ئه‌و پیاوه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار مۆندیالی كرده به‌شی كه‌ڵه‌شێره‌كان و ئێستا وه‌كو راهێنه‌ر سه‌رپه‌رشتی یه‌كێك له باشترینی یانه‌كانی جهان ده‌كات.
ئه‌مجاره به پیچهوانی مۆندیالی 98، فابیان بارتیز له گۆڵپاریزهوه بووه به هێرشبه‌ر.
له گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه، كه‌ڵه‌شێره‌كان به 5 گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵێك له پیشه‌و و لیزارۆازۆش گۆڵیكی تۆمار كرد، دیدی دیشامپی كاپتینش دوو گۆڵی كرد.
ئه‌م یارییه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی بڕه پاریهكهی زۆر بوو بۆ دامه‌زره‌وه‌ی خێرخوازی منداڵان، كه له‌لایه‌ن باسكال أولميتا گۆڵپاریزی پێشووی فرانسا سه‌رپه‌رشتی ده‌كریت.
له گێمی دووه‌م یارییه‌كه له تۆپی پێیوه، بۆ یاری ره‌گبی گۆڕدراوه كه تێیدا یاریزانانی تۆڵۆز یارییان به یاریزانانی تیپی تۆپی پێی فرانسا ده‌كرد.
زیزۆ كه زۆرترین چاوی له‌سه‌ر بوو، ته‌نیا له گێمی یه‌كه‌م یاریی كرد و یاریگای جێهیشت، دوای ئه‌وه‌ی پێی راگهنیدارا كه ده‌بێت به زوویی بگاته فرۆكه‌خانه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌رێته‌وه مه‌درید.
دواجاریش رێكخراوه‌ی باسكال له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاند كه نزیكه‌ی 40 هه‌زار دۆڵاریان بۆ منداڵی لێ قه‌وماو كۆكردووته‌وه و به ززووترین كاتیش یارییهمهتییهكانایان پێكشه‌ش ده‌كه‌ن.