به فه‌رمی، خامیس رۆدریگێز ریال مه‌دریدی جێهێشت
یانه‌ی ریال مه‌درید به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی رۆیشتنی خامیس رۆدریگێزی كۆلۆمبی به‌شێوه‌ی خواستن بۆ یانه‌ی بایرن میونشن راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 11 ته‌مووزی 2017، یانه‌ی ریال مه‌درید به فه‌رمی رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ یانه‌ی بایرن میونشن رێككه‌وتوون له‌سه‌ر چوونی خامیس رۆدریگێز بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ به‌شێوه‌ی خواستن، به‌مه‌ش ناوه‌راستكاره كۆلۆمبیاییه‌كه جارێكی دیكه بۆ ژێر سه‌رپه‌رشتی راهێنانی كارلۆ ئانچیلۆتی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، تۆڕی هه‌واڵی ABCـی ئیسپانیا رایگه‌یاندووه كه خامیس رۆدریگێز له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید بۆ ئه‌مێریكا گه‌شت ناكات، به پێچه‌وانه‌وه بۆ پشكنینی پزیشكی گه‌شتی میونشنی ئه‌ڵمانیا ده‌كات.
خامیس رۆدریگێزی ته‌مه‌ن 24 ساڵان، له 2010 له رێگه‌ی یانه‌ی پۆرتۆوه له ده‌رگه‌ی خوله‌كانی ئه‌ورووپای دا، دوای 3 ساڵ بۆ یانه‌ی مۆناكۆی فه‌ره‌نسا كۆچی كرد، له هاوینی 2014ـیش به فه‌رمی بۆ یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانیا گواسترایه‌وه.
