شێخی شه‌مه‌ر كۆچی دواییكرد
له عه‌ممان مردووه‌و له ره‌بیعه به خاكی ده‌سپێرن
K24 - هه‌ولێر:
شێخ موحسین عجیل یاوه‌ر جه‌ڕبا، شێخی هۆزی شه‌مه‌ر، پاش ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ل نه‌خۆشی كۆچیی دواییكرد.
شێخ موحسین رۆژی دوو شه‌ممه له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی عه‌ممانی پایته‌ختی شانشینی ئوردن، شێخ موحسین عجیل یاوه‌ر جه‌ڕبا شێخی هۆزی شه‌مه‌ر، پاش ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ل نه‌خۆشی، له ته‌مه‌نی 80 شاڵیدا كۆچیی دواییكرد.
به بۆنه‌ی كۆچیی دوایی شێخ موحسین، له وڵاتانی كه‌نداو و عێراق و سووریا و له ماڵی شێخ فه‌رحان نایف جه‌ڕبا ، له گه‌ڕه‌كی سوله‌یمانیه شاری ریازی پایته‌ختی شانشینی سعوودیه‌ش له رۆژی چوار شه‌ممه‌وه پرسه داده‌نرێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان بڕیاره ته‌رمی شێخی هۆزی شه‌مه‌ر، له شارۆچكه‌ی ره‌بیعه سه‌ر به قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر به‌خاك بسپێردرێت