كۆمپانیایەكی ئیتالی دیواری سەلامەتی بۆ رێگای ھامڵتۆن دروست دەكات
ساڵانە چەندین رووداوی ھاتووچۆ لەو رێگایەدا روودەدەن
K24 - سۆران
رێگای هامڵتۆن له‌نێوان قه‌زاكانی سۆران- چۆمان یه‌كێكە له قه‌ره‌باڵغترین رێگاكانی سنووری پارێزگای ھەولێر لە باشووری كوردستانه و رێگایه‌كی بازرگانی گه‌شتیاری نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێرانه، به‌هۆی یه‌كسایدی و پێچی زۆر‌و هه‌ڵدێر چەندین رووداوه‌كانی هاتوچۆی لێده‌كه‌وێته‌وه، له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌ی دیواری سه‌لامه‌تی له‌و رێگایه دروست دەكات و پڕۆژەكە لەلایەن كۆمپانیایەكی ئیتالی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
رێگای ھامڵتۆن جگە لەوەی رێگای چەندین شارۆچكە و گوندە، ھەرێمی كوردستان و ئێران بە یەك دەبەسترێتەوە زۆر لە خۆراك و كەلوپەل لە دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران بەو رێگایەدا ھاوردە و ھەناردە دەكرێت.