رێكخراوی سۆسیالیست ئینته‌رناشناڵ پشتگیری لە ریفراندۆمی كوردستان دەكات

"پشتگیری لە كورد دەكەین بۆ بەدیھێنانی ئامانجەكانیان كە چەندین ساڵە خەباتی بۆ دەكەن"

K24 - ھەولێر

لویس ئایالا، سكرتێری گشتی رێكخراوی سۆسیالیست ئینته‌رناشناڵ له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24، سه‌بارەت‌ به‌ بڕیاری هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی رایگه‌یاند، ئەوان ھەمیشە پشتگیرییان لە پرسی كورد كردووە، ئاشكراشی كرد، بەردەوام دەبن لە پشتگیریكردنی كورد بۆ بەدیھێنانی ئامانجەكانیان لە داھاتوودا.

لویس ئایالا، بە كوردستان24 گوت: "ئێمه‌ هاوپه‌یمانێكی له‌میژینه‌ی كوردین و به‌دڵنیایشه‌وه‌ ئێمه‌ به‌ وردی چاودێری ریفراندۆمه‌كه‌ ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كورد خۆی دەنگ لەسەر چارەنووسی بدات، كورد سەدان ساڵە لەپێناو دیموكراسی و مەفەكانی خۆیان خەبات دەكەن و ئێمەش ھەمیشە پستگیریمان كردوون، بۆ بەدەستھێنانی ئامانجەكانیان ئێمە بەھەمان شێوە پشتگیریان دەكەین".