گۆڕان و یه‌كگرتووی ئیسلامی داوای كاراكردنه‌وه‌ی بێ مه‌رجی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن
گۆڕان و یه‌كگرتوو تێڕوانینی هاوبه‌شی خۆیان له‌سه‌ر پرسه‌كانی كوردستان ئاشكرا ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان پاش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نیوانیان كه له مه‌كۆی سه‌ره‌كی گۆران له شاری سلێمانی به‌رێوه‌چوو، ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك كردووه‌ته‌وه‌و رایانگه‌یاندووه " كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندی نێوان هەردولا و ئاڵوگۆڕی بیروڕاو بووه بۆ هەماهەنگی لەسەر هەڵوێستە سیاسییەکان بۆ بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان".
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر چه‌ند خاڵیك بۆچوونیان وه‌ك یه‌كتری بووه و داوای باشکردنی بژێوی و گوزەرانی هاوڵاتیان لەڕێگه‌ی کۆتاییهێنان بە سیستمی پاشەکەوتی موچەوهوه كردووه.
ده‌رباره‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیش گۆڕان و یه‌كگرتووه "ریفراندۆم وەک هەنگاوێک بۆ سەربەخۆیی بە ناوچە کوردستانییە دابڕاوەکانەوە به مافێکی سروشتی خەڵکی کوردستان ده‌زانن، بەڵام ده‌ڵێن "ئەم پرسە پێویستی بە کۆدەنگی سیاسی و بنەمای یاساییە لەڕێی ئاساییکردنەوەی بێ مەرجی پەرلەمانه‌وه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن " هیچ لایەک نابێ پرسی ریفراندۆم وەک دەستکەوت یان موزایەدەی سیاسی بۆ خۆی بەکاربێنێ لەڕێی فەرزکردنی ئیرادەی تاکلایەنەوە".
داواش ده‌كه‌ن، ریفراندۆم بکرێتە هۆکار بۆ ڕێکخستنەوەی ناوماڵی کورد‌و یەکڕیزی نیشتیمانی و گفتوگۆی نێوان هێزە سەرەکییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەری سەرجەم کێشە سیاسی و ئابورییەکانی هەرێم، بە کێشەی یاسایی سەرۆکایەتی هەرێمەوە".