یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان: ریفراندۆم مافێكی ره‌وای ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییە
"ھەموو لایەك به‌رژه‌وه‌ندییە باڵاكانی گەلی كورد بخەنە پێش بەرژوەندییە حزبییەكان"
K24 - ھەولێر
یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان رایدەگەیەنێت، ریفراندۆم مافێكی ره‌وای ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییە و داوا لە لایەنە سیاسییەكانی كوردستان دەكەن، ناكۆكییەكان وەلابنێنن و به‌رژه‌وه‌ندییە باڵاكانی گەلی كورد بخەنە پێش بەرژوەندییە حزبییەكان.
دوای كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی، لەبارەی بارودۆخی ھەرێمی كوردستان بە گشتی و پرسی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بەتایبەتی، یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی زانایان هاوڕاو یه‌كده‌نگ بوون بۆ پشتیوانی و پشتگیریكردن له ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم وه‌ك پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی، به‌و هیوایه‌ی ببێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی كوردستان و گه‌یشتن به ئاواتی له مێژینه‌یان، كه رووبارێك خوێن و قوربانی و ده‌رده‌سه‌ری پێشكه‌ش كراوه، ئه‌مه‌شیان به مافێكی ره‌وای ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی و مرۆیی هه‌ژمار كرد، كه گه‌لان ئازاد بن خۆیان ئازادانه بڕیار له چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن، به‌و ئومێده‌ی بتوانین له‌گه‌ڵ گه‌لانی عێراق و دراوسێكانمان برایانهترو ئاشتیانه پێكه‌وه بژین".
لەو راگەیەندراوەدا ھاتووە: "بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه سه‌ركه‌وتووتر به‌ڕێوه بچێت، زانایانی ئایینی داوا له حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن ئاشتبوونه‌وه‌یه‌كی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و نیشتیمانی ساز بكه‌ن و ناكۆكییه‌كانیان وه‌لاوه بنێن، به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌له‌كه‌مان له پێشه‌وه‌ی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه حزبی و تایبه‌تییه‌كان دابنێن، به گیانی لێبوورده‌یی و ئاشتبوونه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كتری بكه‌ن، هه‌ر ته‌نازولێك له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا ئه‌وپه‌ڕی شهرفهمهندی و سه‌ربه‌رزییه، مێژوو وه‌ك تاجێكی زێڕین بۆیان ده‌نووسێته‌وه‌و گه‌لی كوردستانیش پێزانینی زیاتری بۆ ده‌بێت".
لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا یەكێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان ئاماژەیان بۆ ئەوەكردووە: "داوا له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین به‌ربه‌سته‌كانی په‌یوه‌ست به حكوومه‌ت لابه‌رێت به‌تایبه‌تی ئاوڕی جددی له ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك بده‌نه‌وه، كه به‌ڕاستی خه‌ڵك ئه‌و چه‌ند ساڵه ئارامییه‌كی زۆری گرت له‌سه‌ر سیسته‌می پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه، كه ته‌واو له‌م دۆخه داراییه ماندوبوونه، هیودارین باشكردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك بكه‌نه یه‌كه‌مین موژدانه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان".
.jpg)