بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان پارتی چاوەڕێی یەكێتی و گۆڕانە

"پێشنیاركراوە یەكێتی راستەوخۆ لەگەڵ گۆران بابەتەكە تاوتوێ بكات"

K24 - ھەولێر

گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت ئەو پرۆژەیەی یەکێتی بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان رادەستی پارتی کردبوو پەسەند کراوە چاوەرێی وەڵامی گۆران و یەکێتین.

مەحموود محەمەد، گوتەبێژی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان بە كوردستان24 راگەیاند: "لە كۆبوونەوەیەكی نێوان مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی بۆ چارەسەری دۆخی كوردستان، یەكێتی پڕۆژەیەكی بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان دایە پارتی و دوایی خوێندنەوەی پارتی پەسەندی كردووە، پێشنیار دراوە بە یەكێتی بۆ ئەوەی راستەوخۆ ئەو بابەتە لەگەڵ گۆڕان تاوتوێ بكەن".

ھەر لەوبارەوە سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەڵێ: "پێویست ناكات مەرج بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان دابنرێت، بەڵكو پەرلەمان لە كوێ بچڕاوە لەوێ گرێ بدرێتەوە و كارا بكرێتەوە".