له مووسڵ چه‌كدارانی داعش خوێنساردانه هاووڵاتیانی سڤیلیان كوشتووه
به ناڵه و هاواری كه‌سوكاری كوژراوه‌كان خۆشحاڵن و قسه‌ی سووكیان پێده‌ڵێن
K24 - هه‌ولێر:
له كاتێكدا هێشتا عێراقییه‌كان به بۆنه‌ی رزگاركردنه‌وه‌ی شاری مووسڵ له ده‌ست چه‌كدارانی داعش، به‌رده‌وامن له ئاهه‌نگگێڕان، ڤیدیۆیه‌كی چه‌كدارانی داعش بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه له‌و شاره‌ی به پایته‌ختی دووه‌می خۆیان ده‌زانی، خوێنساردانه كه‌وتوونه‌ته كوشتنی خه‌ڵكی سڤیلی شاره‌كه و پێیان پێده‌كه‌نن.
له ڤیدیۆكه‌دا دیمه‌نی چۆنییه‌تی كوشتنی هاووڵاتیانی سڤیل به روونی ده‌بینرێت له لایه‌ن نیشانشكێنه‌كانی داعشه‌وه، ئه‌و كاته‌ی خه‌ڵكی سڤیلی شاره‌كه هه‌وڵده‌ده‌ن گه‌ڕه‌ك و ماڵه‌كانیان جێبهێڵن، ده‌یانكه‌نه ئامانج و ده‌یانكوژن.
له ڤیدیۆكه‌دا ژماره‌یه‌ك چه‌كدار به زمانێكی بیانی قسه ده‌كه‌ن و پێده‌چێت "ئۆزبه‌كی" بێت، گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كه‌ن چۆن له ناو 5 هاووڵاتیدا یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرن بۆ ئه‌وه‌ی بیكوژن، پاشان یه‌كێك له چه‌كدارانی داعش داوا له هاوڕێكه‌ی ده‌كات ئه‌و هاووڵاتییه بیكوژێت و به هه‌ڵگه‌ڕاوه ناوی ده‌بات.
له ڤیدیۆكه‌دا ده‌بینرێت كه به‌ڕاستی ته‌قه له‌و كه‌سه ده‌كات و ده‌یخاته سه‌ر زه‌وی و یه‌كێك له كه‌سه نزیكه‌كانی ئه‌و هاووڵاتییه له خوێندا سووركراوه‌ش، ده‌ست به هاوار و قیژه ده‌كات و ده‌ڵێت مردووه، له كاتێكدا نیشانشكێنه‌كه‌ی داعش زۆر خۆشحاڵه به‌و كاره‌ی كردوویه‌تی و ده‌ڵێت "به‌ڵێ مردووه، گوللـه‌كه‌م ناوه به‌سه‌ر دڵییه‌وه".
هه‌مان شێواز له دیمه‌نێكی دیكه‌دا ده‌بینرێت، به گوێره‌ی ئه‌و ده‌نگه‌ی تۆماركراوه هه‌مان نیشانشكێنی داعشه و به هه‌مان شێوازی پیشوو سێره له كه‌سێكی دیكه ده‌گرێت و ده‌یكوژێت، ژنێكیش له ته‌نیشتیه‌تی و ده‌ست به گریان و هاوار ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و هاوار و گریانه دڵی چه‌كداره‌كه‌ی داعش خۆش ده‌كات و ده‌ست ده‌كات به قسه‌ی سووك به ژنه‌كه.
كه‌ناڵی موسڵیه ڤیدیۆكه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و قسه‌كانی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعشیان كردووه به عه‌ره‌بی و پێده‌چێت ئۆزبه‌كستانی بن. چونكه ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌كداری بیانی له ناوچه‌كانی جیهانه‌وه هاتبوونه مووسڵ و تا كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی شاره‌كه‌ش هه‌ر به‌رده‌وام بوون له شه‌ڕكردن.