كۆمیته‌ی ریفراندۆم سه‌ردانی كه‌ركووك دەكات

"نه‌جمه‌دین كه‌ریم سه‌رپه‌رشتی ریفراندۆم له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كان ده‌كات"

K24 - كەركووك

ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك دەیەوێت لە رێگەی سەردانی شاندێكی کۆمیتەی ریفراندۆمەوە بۆ کەرکووك، شێوازی بەشداریکردنی خەڵکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بزانن لە پرۆسەی ریفراندۆم، بڕیاریشە بەم نزیکانە شانده‌كه‌ بگاتە ئەو شارە و لەگەڵ پێکھاتە جیاجیاکانی کەرکووك کۆببێتەوە، بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24 نەجمەدین کەریم، وەك سەرپەرشتیاری پرۆسەی ریفراندۆم لە ناوچە کوردستانییەکان دەستنیشان کراوە.