18 ملیار دۆلاری بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق دیار نییه
K24 - ھەولێر
ئەندامێكی لیژنه‌ی ئابووری په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای دەكات، 18 ملیار دۆلار له بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق دیار نییه.
جه‌واد بولانی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئابووری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، به‌هۆی نه‌بوونی شه‌فافیه‌ت له داهاتی نه‌وت، تا ئێستا 18 ملیار دۆلار له بودجه به نادیاری ماوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، رۆژانه نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وت بۆ پێداویستی ناوخۆیی به‌كارده‌هێندرێت و به 44 دۆلار هه‌ژمار ده‌كرێت به‌مه‌ش ساڵانه ده‌كاته زیاتر له 18 ملیار دۆلار‌و له‌هیچ بڕگه‌یه‌كی بودجه‌دا دیاری نه‌كراوه و ته‌نانه‌ت له بودجه‌ی تهكمیلیش باسی نه‌كراوه، ئه‌مه‌ش به‌هه‌ده‌ردانێكی گه‌وره‌ی سامانی گشتییه.