ئەدهەم بارزانی: پارتی ئامادەیە لەگەڵ گۆڕان کۆببێتەوە
"ریفراندۆم بابەتێكی نەتەوەییە و موڵكی ھیچ حزبێك نییە"
K24 - سلێمانی
ئەدهەم بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێکیدا بۆ کوردستان24 گوتی، پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەیە لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان و سەرجەم لایەنە سیاسییەکان کۆبوونەوەی راستەوخۆ ئەنجامبدات.
هیواشی خواست، سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی کوردستان پشتگیری ریفراندۆم بکەن.
گوتیشی: "پرسی ریفراندۆم بابەتێكی حزبی نییە، بەڵكو بابەتێكی نەتەوەییە".