دادگا بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ بكوژانی مەلا مەحموود دەركرد

كەسوكاری مەلا مەحموود خۆشحاڵن بە بڕیارەكەی دادگا

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ لە دادگای ھەولێر بكوژانی مەلا مەحموود دادگاییكران، دوای سێ كاتژمێر لە بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا، بڕیاردرا بە لە سێدارەدانی بكوژانی مەلا مەحموود.

پارێزەری مەلا مەحموود ئاشكرای كرد: "سێ بڕگەی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی لەسەر بكوژان جێبەجێ دەبێت و بەمەش بڕیاردرا كە ھەرسێ تاوانبارەكە لە سێدارە بدرێن".

گوتیشی: "دوای دەرچوونی بڕیارەكە دەچێتە سەرۆكایەتی ھەرێم، ئەگەر سەرۆكی ھەرێمی كوردستان مەرسومی بۆ دەركرد دواتر بڕیارەكە جێبەجێ دەكرێت".

كەسوكاری مەلا مەحموود رایانگەیاند، دڵیان خۆشە چونكە دادگاییەكی دادپەروانە كەیسەكەی یەكلایی كردەوە، داواشیان لە سەرۆكی ھەرێمی كوردستان كرد، رەزامەندی بدات بدات بۆ جێبەجیكردنی بڕیارەكە.