ئۆپێك: ساڵی داهاتوو خواست له‌سه‌ر كڕینی نه‌وت كه‌م ده‌بێته‌وه
"لە ساڵی 2018 داواكاری لەسەر نەوت كەمدەبێتەوە"
K24 - ھەولێر
رێكخراوی ئۆپێك پێشبینی دەكات، داواكاری گشتی له‌سه‌ر كڕینی نه‌وتی لە ساڵی داھاتوو روو لە كەمبوونەوە بكات و نه‌وتی زیاده‌ی بازاڕه‌كان زۆرتربێت.
ئەو رێكخراوە ئاماژە بەوەدەكات، سەرەرای زیادبوونی به‌رهه‌می نه‌وتی به‌ردیو ركابه‌ری وڵاتانی ئۆپیك له‌سه‌ر زیادكردنی به‌رهه‌م، كەچی پێشبینی ئەوە دەكرێت لە ساڵی داھاتوودا داواكاری لەسەر نەوت كەمببێتەوە، ئەوەش بەو مانایەیە كە لە 2018 بازاڕی نەوت ھێشتا زیادەی دەبێت، ئۆپێك پێشبینی ئەوەی كردووە، كە جیھان رۆژانه پێویستی بە 32.20 ملیۆن بەرمیل نەوتی ئه‌ندامانی ئۆپێكه، بەوەش بەنزیكەی 60 ھەزار بەرمیلی رۆژانە كەمتر دەبێت بە بەراورد بە ئەمساڵ.
ئەمە له‌كاتێكدایە ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت لە مانگی رابردوودا، گەیشتە 32.611 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە بەوەش 393 ھەزار بەرمیلی زیادەی تۆمار كردووە.