به ڤیدیۆ.. یاریزانێك خوشك و دایكی خۆی ده‌كوژێت
برایه‌كه‌ی چیرۆكی كوشتنه‌كه ده‌گێرێته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه یاریزانێكی پێشووی یانه‌ی پارمای ئیتاڵیا دایك و خوشكی خۆی كوشتووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 13 ته‌مووزی 2017، پۆلیسی ئیتاڵیا به تاوانی كوشتنی خوشك و دایكی، سۆڵۆمۆن نیانتاكی ته‌مه‌ن 21 ساڵیان له نێو شاری میلانۆی ئیتاڵیا ده‌ستگیر كرد.
رایمۆند نینتاكی كه برای سۆڵۆمونه به پۆلیسی ئیتاڵیای راگه‌یاندووه كاتێك له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی ته‌واو بووه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌وه و تووشی شۆك بووه كاتێك دایك و خوشكی خه‌ڵتانی خوێن كراون و شوێنی چه‌ندان چه‌قۆ به جه‌سته‌یان ده‌ركه‌وتووه، له كاتێكدا خوشه‌كه‌كه‌ی هێشتا ته‌مه‌نی 11 ساڵی تێپه‌ڕ نه‌كردووه.
كریستیانۆ لوكارێلی به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری پێشووی تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی پارما له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی سه‌نی بریتانیا بڵاو بۆته‌وه ده‌ڵێت: سۆڵۆمون بۆ ماوه‌یه‌ك له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی من راهێنانی ده‌كرد، هه‌ڵسوكه‌وتی ئاسایی نه‌بوو، ده‌نگی به‌رز ده‌كرده‌وه و مشتومڕی له‌گه‌ڵ هه‌موو یاریزانه‌كان ده‌كرد و دواتر تیپه‌كه‌ی جێهێشت، دواتر بۆم ده‌ركه‌وت ئه‌و یاریزانه له خانه‌واده‌كه‌ی یاخی بووه.