هانده‌رێكی سه‌رسه‌ختی ریال مه‌درید ده‌بێته راوێژكاری یانه‌ی بارسێلۆنا
میدیاكانی ئیسپانیا ئه‌م كاره‌ی بارسێلۆنا به ئابڕوبه‌رانه وه‌سف ده‌كه‌ن
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا كه‌سایه‌تییه‌كی ئه‌مێریكای به راوێژكاری یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌ستنیشان كرد، هه‌ر زوو میدیاكانی ئیسپانیا پرۆفایلی ئه‌و كه‌سه‌یان بڵاو كرده‌وه كه هانده‌رێكی سه‌رسه‌ختی ریال مه‌دریده.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 13 ته‌مووزی 2017، یانه‌ی بارسێلۆنا به فه‌رمی (جه‌یمس كۆستاس)ـی به راوێژكاری یانه‌كه له ئه‌مێریكا ده‌ستنیشان كرد.
دوای راگه‌یاندنه‌كه‌ی بارسێلۆنا، پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا به وێنه ده‌ریخست كه راوێژكاره نوێیه‌كه‌ی بارسێلۆنا هانده‌ری ریال مه‌درید، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش گاڵته و هێرشێكی زۆریش كرایه سه‌ر كارگێرانی بارسێلۆنا و ئه‌م كاره‌یان به ئابڕوبه‌رانه وه‌سف كرد.
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید له چامپیۆنزلیگی 2017 شكستی به یوڤێنتۆس هێنا، جه‌یمس كۆستاس له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر خۆشحاڵی خۆی به سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی یانه‌ی شایانه ده‌ربڕی و نووسی: هه‌له مه‌درید.
جه‌یمس كۆستاسی 53 ساڵ، راوێژكار و سیاسه‌تمه‌دارێكی ئه‌مێریكایه و سه‌ر به حیزبی دیموكراته‌كانی ئه‌مێریكایه، پێشتر وه‌ك راوێژكاریش له‌گه‌ڵ باراك ئۆبامای سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مێریكا كاری كردووه.
