ئالڤێس نهێنی جێهێشتنی یوڤێنتۆس ئاشكرا ده‌كات
په‌یوه‌ندی به سه‌ما و مووزیك و گوارنییه‌وه هه‌یه
ئالڤێس دوای یه‌ك ساڵ ریزه‌كانی یانه‌ی یوڤێنتۆسی جێهێشت و جانتایه‌كه‌ی به‌ره‌و پاریس سانجێرمان پێچایه‌وه، به‌رگریكاره به‌رازیلییه‌كه هۆكاری ئه‌م بڕیاره بۆ یاسا و رێنماییه قورسه‌كانی یانه‌ی خانمه پیره‌كه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 13 ته‌مووزی 2017، دانی ئالڤێس به‌رگریكاری نوێی یانه‌ی پاریس سانجێرمان له پرێس كۆنفرانسێكدا هۆكاری راسته‌قینه‌ی جێهێشتنی یانه‌ی یوڤی دركاند و رایگه‌یاند كه ئه‌و به‌بێ سه‌ما و گۆرانی و مووزیك ناتوانێت بژیت، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت له یوڤی ئه‌و شتانه‌ی لێ قه‌ده‌خه كرا بوو.
ئالڤێسی 34 ساڵ له‌مباره‌یه‌وه به میدیاكانی راگه‌یاند له ژووری جلگۆڕینی یانه‌ی یوڤی سه‌ما و گۆرانیگوتن قه‌ده‌خه‌یه و بۆت نییه هه‌موو جۆره هه‌ڵسوكه‌وتێكی نامۆ بكه‌یت.
ئالڤێس گوتیشی: له‌ده‌ستپێكی چوونم بۆ یوڤێنتۆس تووشی زۆر لێكتێنه‌گه‌یشتن له ناوه و ده‌ره‌وه یاریگه‌ی یوڤێنتۆس بوومه‌وه.
ئالڤێس ده‌شڵێت: خۆ من شێت نیم و له‌وجۆره كه‌سانه‌ش نیم یاسایه‌كان یشكێنم، به‌ڵام پێویسته مرۆڤه‌كان به سرووشتی خۆیان بژین، ژیان پڕیه‌تی له‌سه‌ركێشی و جووڵه‌ی شێتانه، به‌ڵام من هه‌رگیز له‌وجۆره كه‌سانه نیم كه‌س بێزار بكه‌م.
دانی ئالڤێس له 2002 له رێگه‌ی یانه‌ی سێڤییای ئیسپانیاوه له ده‌رگه‌ی یانه‌كانی ئه‌ورووپای دا، پاشان له 2008 روویكرده بارسێلۆنا و 8 وه‌رزی سه‌ركه‌وتووی له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه تێپه‌ڕاند، وه‌رزی رابردووش به له سێریا ئه‌ی یاری بۆ یانه‌ی یوڤێنتۆس كرد و ئه‌مڕۆش به فه‌رمی به یاریزانی نوێی یانه‌ی پاریس سانجێرمان ناسێندرا.