مۆبايله‌كه‌ت به‌م شێوه‌يه بارگاوى بكه‌وه
بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشه‌يه ده‌كرێت ره‌چاوى ئه‌م رێنماييانه بكرێت، كه سايتى بيزنيس ئنسايده‌ر پێشنيازى كردوون:
K24 – هه‌ولێر:
زۆرێك له به‌كارهێنه‌رانى مۆبايل به ده‌ست دابه‌زينى بارگه (شه‌حن)ـى پاترى مۆبايلهكانيانهوه ده‌ناڵێنن و به‌رده‌وام نيگه‌رانى ته‌واوبوونى شه‌حن و كوژانه‌وه‌ى مۆبايلهكانيانيانن، بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشه‌يه ده‌كرێت ره‌چاوى ئه‌م رێنماييانه بكرێت، كه سايتى بيزنيس ئنسايده‌ر پێشنيازى كردوون:
يه‌كه‌م: كاتێك پارتى مۆبايله‌كه‌ت به ته‌واوى شه‌حن بوويه‌وه و گه‌يشته له سه‌دا سه‌د، ئيدى مه‌هێڵه له‌سه‌ر شه‌حن بمێنێت.
دووه‌م: هه‌وڵبده به‌رده‌وام پاترى مۆبايل سه‌دا سه‌د شه‌حن نه‌بێت، چونكه توێژينه‌وه‌كان ده‌ريانخستووه، پاترى ليثيوم-ئايۆن پێويستى به‌وه نييه فوول شه‌حن بێت.
سێيه‌م: هه‌ر كاتێك بۆت گونجا پاترى مۆبايله‌كه‌ت شه‌حن بكه‌وه و چه‌ند جارێك له رۆژدا له شه‌حنى بده ئه‌وه سوودى زۆرتره نه‌ك ئه‌وه‌ى پاترى مۆبايله‌كه‌ت بگاته خوار له‌سه‌دا 10 ئينجا شه‌حنى بكه‌يته‌وه.
چواره‌م: هه‌وڵبده، مۆبايله‌كه‌ت له شوێنى گه‌رم نه‌بێت، چونكه پاترى مۆبايل به گه‌رمى زۆر ته‌مه‌نى كورت ده‌بێت و كۆمپانياى ئهپڵيش ئه‌وه‌ى دووپاتكردووه‌ته‌وه، كه پێويسته پاترى مۆبايل له كه‌شێكى سارددا بێت نه‌ك گه‌رم. ئه‌گه‌ر ههستيشت كرد، له كاتى شه‌حنكردنه‌وه‌دا مۆبايله‌كه‌ت گه‌رم بووه، ده‌ستبه‌جێ شه‌حنى له‌سه‌ر لابه‌ره.