بۆ یه‌كه‌مجار گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی شه‌وی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه بڵاوده‌كرێته‌وه
دوای یه‌ك ساڵ له كوده‌تا سه‌ربازییه شكستخواردووه‌كه‌ی توركیا
K24 - هه‌ولێر:
میدیاكانی توركیا، دوای یه‌ك ساڵ له هه‌وڵی كوده‌تا سه‌ربازییه شكستخواردووه‌كه‌ی ساڵی رابردوو، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت، سه‌ربازه كوده‌تاچییه‌كان، له ناوه‌ڕاستی شه‌قامه‌كانه‌وه تانك و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازییان بڵاوكردووه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌كه‌یان فه‌رمانی ته‌قه‌كردنییان پێده‌كرێت.
"جه‌زیره توركیا" له‌سه‌ر فه‌یسبووك گرته‌یه‌گی ڤیدیۆیی، كه له میدیا توركییه‌كانی وه‌رگرتووه، بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت سه‌ربازه كوده‌تاچییه‌كان، به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر شه‌قام ته‌قه له‌و هاووڵاتییانه ده‌كه‌ن كه هه‌وڵی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كوده‌تاچییه‌كان ده‌ده‌ن.
هاوكات دیمه‌نی كه‌وتنی هاووڵاتییان ده‌رده‌كه‌وێت له ڤیدیۆیه‌كه، كه به‌هۆی ته‌قه‌ی سه‌ربازه‌كان بریندارده‌بن.
شه‌وی 15ی ته‌مووز/ یۆلیۆی 2016، هه‌وڵێكی كوده‌تای سه‌ربازی له توركیا ده‌ستپێكرد، به‌ڵام دوای ته‌نها چوار كاتژمێر، هه‌وڵه‌كه شكستیهێنا و له ته‌واوی شار و شارۆچكه‌كانی توركیا هاووڵاتییان هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له دژی كوده‌تاكه وه‌ستانه‌وه.