تره‌مپ له قه‌ته‌ر بێ منه‌ته
سه‌رۆكی ئه‌مریكا: ئه‌گه‌ر قه‌ته‌ر بیه‌وێت بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا بگوازینه‌وه بێ دوو دڵی ئه‌و كاره ده‌كه‌ین
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند " ئه‌گه‌ر قه‌ته‌ر سووربێت له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا له وڵاته‌كه‌ی، واشنتن هیچ دوو دڵ نییه له ئه‌نجامدانی ئه‌و ئه‌ركه".
له میانی گفتوگۆیه‌كی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "Christian Broadcasting Network"، تره‌مپ گوتوویه‌تی " په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر باشه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناچارمان بكه‌ن بنكه سه‌ربازییه‌كه‌مان له‌وێ بگوازینه‌وه، ئه‌وا ده‌یان ده‌وڵه‌تی دیكه هه‌ن خوازیارن بنكه‌ی سه‌ربازی له وڵاته‌كانیاندا درووست بكه‌ین".
تره‌مپ گوتوویه‌تی " ته‌ماشا بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ناچارمان بكه‌ن بڕۆین، ئه‌وه ئێمه ده‌یان ده‌وڵه‌تی دیكه ده‌دۆزینه‌وه كه ئاماده‌ن له بری قه‌ته‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی له‌سه‌ر خاكه‌كه‌یان درووست بكه‌ین، باوه‌ڕبكه ئاوایه".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "قه‌ته‌ریان ئاگاداركردووه‌ته‌وه پاڵپشتیی تیرۆر رابگرێت، نابێت ئه‌و كاره بكات، چونكه تیرۆر دڕنده‌یه‌كه و پێویسته ئه‌و دڕنده‌یه برسی بكرێت تا توانای نه‌مێنێت".
نشر نووي
— المستشار?? (@Abualfawares123) 14 July 2017
الخطاب الثاني
للرئيس ترامب يهدد قطر ان أرادت مغادرة القاعدة الأمريكية هناك عشرات الدول تتمنى تواجدنا pic.twitter.com/7dKERvtQH7