هۆندا زیاتر لە 2 ملیۆن ئۆتۆمبێل له بازاڕه‌كان ده‌كێشێته‌وه

K24 - ھەولێر
كۆمپانیای هۆندای ژاپۆنی له ترسی ئاگر گرتنی ئۆتۆمبێله‌كانی زیاتر له 2 ملیۆن و 100 هه‌زار ئۆتۆمبێل له بازاڕه‌كان ده‌كێشێته‌وه.
كۆمپانیای هۆندای ژاپۆنی بۆ گۆڕینی سیسته‌می كاركردنی پاترییه‌كانی داوای له ئه‌مریكا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه كردووه زیاتر له 2 ملیۆن و 100 هه‌زار ئۆمبێلی هۆندا ئه‌كۆردی بۆ ره‌وانه بكه‌نه‌وه چونكه سیسته‌می پاتری ئه‌و ئۆتۆمبێلانه مه‌ترسی ئاگر گرتنی له‌سه‌ره.
كۆمپانیاكه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئۆتۆمبێله‌كانی له مۆدێلی 2013 تا 2016 دایه و له ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می زیاتر له 4 هه‌زار داواكارییان پێگه‌یشتووه بۆ رێكخستنه‌وه‌ی سییسته‌می كاركردنی پاترییه‌كان.