مۆرینهۆ باسی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید ده‌كات
مۆرینهۆه نهێنی شكستهێنانی له گواستنه‌وه‌ی مۆراتا ئاشكرا ده‌كات
له ئێستادا یانه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد و ریال مه‌درید له ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ پاڵه‌وانییه‌تییه‌كی دۆستانه له ئه‌مێریكا به‌رده‌وامن و بڕیاریشه له 21ـی ئه‌م مانگه به‌یه‌ك بگه‌ن.
خۆزێ مۆریینهۆ راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا له باره‌ی ئه‌لڤارۆ مۆراتا ده‌ڵێت: زۆر هه‌وڵمان له پێناو گواستنه‌وه‌ی مۆراتا دا، به‌ڵام كارگێرانی ریال مه‌درید داوای نرخێكی زۆریان ده‌كرد، بۆیه رێككنهكهویت.
مۆرینهۆ ده‌شڵێت: نامه‌وێت قسه‌ی زیاتر له باره‌ی مۆراتا بكه‌م، چونكه ئه‌و یاریزانه ئێستا موڵكی ریال مه‌دریده و ئه‌وانیش مافی خۆیان به هه‌ر نرخێكی بفرۆشن.
له ئێستادا مانچێسته‌ر یونایتد و ریال مه‌درید له یه‌ك یاریگه له لۆس ئانجلسی ئه‌مێریكا به‌یه‌كه‌وه مه‌شق ده‌كه‌ن، له‌مباره‌یه‌وه مۆرینهۆ ده‌ڵێت: ئێمه رۆژانه یاریزانه‌كانی یه‌كتر ده‌بینین و به ئاسایی ده‌زانم كه له هه‌مان یاریگه ئێمه مه‌شق ده‌كه‌ین.
له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید، مۆرینهۆ ده‌ڵێت: كەس ناتوانی نكۆڵی لەوە بكات كە ریال مەدرید یانەیەكی گەورەیە، بەڵام ئەوانیش ئەوە دەزانن بەرامبەر یانەیەكی گەورە یاری دەكەن كە مانچێستەرە، دەمەوێ لەیەكەم رووبەروو بوونەوە زیاتر پشت بە بەرگری ببەستم و زۆرترین یاریزان تاقی بكەمەوە، بێگوومان ئەم یارییەش زۆر بەچێژ دەبێ.
یانه‌ی شەیتانە سوورەکان بە سەرکردایەتی مۆرینیۆی بەرێوەبەری هونەری پۆرتوگالی سبەی یەکشەممە یەکەم یاری دۆستانەی لە یاریگای دێریکی زانکۆی کالیفۆرنیا ئه‌نجام ده‌دات و هه‌فته‌ی داهاتووش به‌رامبه‌ر یانه‌كانی بارسێلۆنا و ریال مه‌درید یاری ده‌كه‌ن.