ئیمارات سه‌رنجراكێشترین وڵاتی عه‌ره‌بیه بۆ وه‌به‌رهێنان
پێشەنگی وڵاتانی عەرەبییە
K24 - ھەولێر
وڵاتی ئیمارات بۆ كاری وه‌به‌رهێنان سه‌رنجراكێشترین وڵاتی عه‌ره‌بیه و میسریش له پله‌یی دووه‌مدایه.
به‌گوێره‌ی نوێترین راپۆرتی بواری وه‌به‌رهێنان، وڵاتی ئیمارات پێشه‌نگی وڵاتانی عه‌ره‌بییه بۆ راكێشانی وه‌به‌رهێنه‌ران و زۆرترین ئاسانكاری بۆ پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانی ئه‌نجامداوه.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه له‌نێوان 19 وڵاتی عه‌ره‌بی كه 58 پێوه‌ری راكێشانی وه‌به‌رهێنانیان له‌سه‌ر جێبه‌جێ كراوه، ئیمارات یه‌كه‌م بووه‌و قه‌ته‌ریش له پله‌ی ده‌یه‌م دایه، له‌كاتێكدا عێراق له ریزبه‌ندی 10 وڵاتی عه‌ره‌بی بوونی نییه و له‌سه‌ر ئاستی جیهانی ریزبه‌ندی 161 مین وڵاتی هه‌یه بۆ راكێشانی وه‌به‌رهێنه‌ران.