له هۆڵی زیندانێكی شاری به‌سره ده‌ڵێی رۆژی حه‌شره
زیندانییه‌كان خۆیان باوه‌شێن ده‌كه‌ن و ڤیدیۆكه ئاراسته‌ی وه‌زیری داد ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی ڤیدیۆیه‌ك كه له میدیاكانی عێراق و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، له ناو یه‌كێك له زیندانه‌كانی شاری به‌سره‌ی باشووری عێراق، ژماره‌یه‌كی زۆر له زیندانییه‌كان كۆبوونه‌ته‌وه‌و به‌هۆی به‌رزیی پله‌كانی گه‌رما و نه‌بوونی كاره‌با و هۆیه‌كانی فێنككه‌ره‌وه، خۆیان باوه‌شین ده‌كه‌ن.
ڤیدیۆكه رۆژی 14/7/2017 له توڕۆی كۆمه‌ڵایه‌تی یوتیوب بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و له ژماره‌یه‌ك میدیای عێراقیشدا ئاماژه به‌وه‌كراوه كه "ئه‌و گرته ڤیدیۆییه به تایبه‌تی تۆماركراوه، تا ئاراسته‌ی وه‌زیری دادی عێراق بكرێت و ره‌وشی خراپی خۆیان نیشانی وه‌زیر بده‌ن".
له گه‌رمای سه‌روو په‌نجا پله‌یی پارێزگای به‌سره‌داو له‌و قه‌ره‌باڵغییه‌ی ناو زیندانه‌كه‌ی باشووری عێراقدا، زیندانییه‌كان خۆیان باوه‌شێن ده‌كه‌ن و كه‌سێكیش چووه‌ته ناو زیندانه‌كه‌وه‌و وێنه له‌گه‌ڵ زیندانییه‌كاندا ده‌گرێت، به‌ڵام هیچ میدیایه‌ك ئاماژه‌ی به ناو و پله و پۆستی ئه‌و كه‌سه نه‌داوه، ئایا به‌رپرسێكی زیندانه‌كه‌یه، یان له ده‌ره‌وه هاتووه‌و چووه‌ته ژووره‌وه".