دوو یاریزانی كورد هۆكاری ره‌تكردنه‌وه‌ی یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئاشكرا ده‌كه‌ن
K24 ـ دهۆك
كوردان به درێژایی مێژوو له هه‌موو بواره‌كانی وه‌رزش، یاریزانی ئاست به‌رز و به‌توانای له‌سه‌ر ئاستی عێراق هه‌بووه، به‌ڵام چه‌ندان جار له‌به‌ر كوردبوونیان نه‌یانتوانیوه بگه‌نه پله‌ی به‌رز، به نزیكبوونه‌وه‌ی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی هیواكانیان زیندوو بووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه لوتكه‌ی ئه‌و یارییه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
دوو یاریزانی کوردی شاری دهۆك له فیچه‌رێكی كوردستان24ـدا رەتیانکردووتەوە یاریی بۆ هەڵبژاردەی عێراق بکەن و هۆکارەکەشی ئاشکرا دەکەن.
جاسم محەمەد سلێمان كاپتنی یانه‌ی گاره باس له‌وه ده‌كات كه باوکی هەمیشە پێی دەگوتووه یاریی بۆ هەڵبژاردەی عێراق مەکە، چونکە نوێنەرایەتی تۆ ناکەن.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ئاماد ئیسماعیل یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و یاریزانانه‌ی پۆشینی درێسی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی ره‌ت كردۆته‌وه، له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوو یاریزانه‌كه چیرۆكی ئه‌م بابه‌ته له‌م ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو.