فازڵ میرانی: نەیارانی كورد ھیچ كاتێك بە گونجاو نازانن بۆ سەربەخۆیی كوردستان

K24 - ھەولێر

فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، كورد 100 ساڵه‌ چاوه‌ڕێی كاتێكی گونجاو ده‌كات بۆ سه‌ربه‌خۆیی، به‌ڵام نه‌یارانی كورد، هیچ كاتێك به‌ گونجاو نازانن بۆ ئه‌وه‌ی كورد به‌ مافه‌ ره‌واكانی خۆی بگات.

سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌شڵێت، عێراق نه‌ سه‌روه‌ری ماوه‌ و نه‌دیموكراتی تێدایه‌.