پێش چوونیان بۆ ئێران شاندەكەی یەكێتی لەگەڵ پارتی كۆدەبنەوە
یەكێتی دەیەوێت بە پڕۆژەیەكەوە بچێتە تاران
K24 - ھەولێر
پێش بەڕێكەوتنی شاندەكەی یەكێتی بۆ تاران، ئەمڕۆ پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەسەر چەند پرسێكی تایبەت بە بارودۆخی كوردستان بە گشتی و ریفراندۆم بەتایبەتی كۆبوونەوە.
پەیامنێری كوردستان24 لە ھەولێر رایگەیاند: "یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە ریفراندۆم دەبێت، ھەروەھا تەوەرێكی دیكە گفتوگۆكردنە لەبارەی سەردانەكەی شاندی یەكێتی بۆ تاران، ئەمەش ھۆكارێكە بۆ ئەنجامدانی ئەو كۆبوونەوە بەپەلەیە، دوێنێش شاندی یەكێتی لەگەڵ گۆڕان كۆبووەتەوە، بۆ ئەوەی پڕۆژەیەك ئامادە بكەن بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ بەرپرسانی ئێران لەبارەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان".
گوتیشی: "یەكێكی دیكە لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە كاراكردنەوەی پەرلەمانە".