لە باشووری تاران بەھۆی رووداوی تەقەكردن میترۆیەك داخرا

ژمارەیەك كەس برینداربوون

K24 - ھەولێر

بەھۆی رووداوی تەقەكردن لە باشووری تارانی پایتەختی ئێران، میترۆیەك داخراو و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان ژمارەیەك كەس بریندار بوون.

میدیاكانی ئێران بڵاویان كردەوە، لە نێو میترۆیەكی باشووری تاران، كەسێك بە چەقۆ ھێرشی كردووەتە سەر كەسێكی دیكە و ھێزەكانی پۆلیس بۆ بڵاوەپێكردنی خەڵك تەقەیان كردووە، لە ئەنجامدا ژمارەیەك كەس بەھۆی شەڕە چەقۆ و ھەنێكیشیان بەھۆی تەقەی پۆلیس برینداربوونە.

جێگری قایمقامی (شھر رەی) لە تاران ئاشكرای كرد: "ھێرشكەرەكە كوژراوە و ژمارەیەك كەسیش برینداربوونە"

سەبارەت بە ھۆكاری رووداوەكەش گوتی: "ئەم رووداوە بەھۆی دەمەقاڵەی نێوان مەلایەك و ھاووڵاتیەك روویداوە و ھاووڵاتیەكە بە چەقۆ ھێرشی كردووەتە سەر ئەو مەلایە، دوای ئەوەی ھێزەكانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە ھێرشكەرەكە خۆی بە دەستەوە نەداوە و تەقەی لێكراوە و كوژراوە، مەلاكەش بە برینداری بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوە".