ئێران رێوشوێنی ئەمنی توند دەگرێتەبەر

گلۆپی سەوز بۆ ھێزە ئەمنییەكانی سەر بە ئیتلاعات و سوپای پاسداران ھەڵدەكرێت

K24 - ھەولێر

ئاڵۆزییەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا لە دوای ھێرشەكانی ئەمدواییەی تاران و لێدوانەكانی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا زیاتر پەرەیسەندووە، لە چەند رۆژی رابردووشدا سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، ھێرشەكانی بۆ سەر سووریا، پەیامێكە بۆ ئەمریكا و ھاوپەیمانەكانی.

 لە كاردانەوەیەكی دیكەدا بەرپرسانی ئەمنیی ئێرانیش گلۆپی سەوز بۆ ھێزە ئەمنییەكانی سەر بە ئیتلاعات و سوپای پاسداران ھەڵدەكەن و داوای گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنیی توند لە ناوخۆی ئێران دەكەن.