تاران داواى چاره‌نووسى چوار ديپلۆماتكارى له ئيسرائيل ده‌كات
له 1982ه‌وه كه له به‌يروت رفێنراوون، له ژياندا ماوون.
K24 – هه‌ولێر:
عه‌لى حسێن ئه‌مير عه‌بدول له‌هيان ئه‌ميندارى گشتى كۆنگره‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ پشتيوانى پرسى فه‌له‌ستين، رايگه‌ياند، هێشتا چوار ديپلۆماتكارى ئێرانى له ئيسرائيل ديلن و له 1982ه‌وه كه له به‌يروت رفێنراوون، له ژياندا ماوون.
عه‌بدول لههينان به پێويستى زانى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان و خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تى هه‌وڵه‌كانيان بخه‌نه‌گه‌ڕ له پێناو دياركردنى چاره‌نووسى ئه‌و چوار ديپلۆماتكاره ئێرانييه.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌نجوومه‌نى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێران هه‌وڵه‌كانى خۆى خستووه‌ته‌گه‌ڕ له پێناو به‌دواداچوونى زۆرترى چاره‌نووسى ئه‌و چوار ديپلۆماتكاره.
جێى ئاماژه‌يه رۆژى 5ى تهمموز/ يۆليۆى 1982 هه‌ريه‌ك له ئه‌حمه‌د متهوهسليان، موحسن موسه‌وى، ته‌قى رستگار و كازم ئيخوان له كاتێكدا ده‌يانويست بچنه سه‌ر كاره‌كانيان له باڵيۆزخانه‌ى ئێران له به‌يروت رفێندران و تا ئێستا چاره‌نووسيان به ناديارى ماوه‌ته‌وه.