"رووحانی پابەندی بەڵێنەكانی نەبووە"

بەشێك لە ھاووڵاتیانی ئێران لەپێناو دووبارە نەبوونەوەی ئەزموونی ئەحمەدی نەژاد دەنگ حەسەن روحانی دەدەنەوە

K24 - تاران

ئەو لاوانەی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆك کۆماری ئێراندا پشتیوانی لە حەسەن روحانی دەکەن، بەشێکی زۆریان رەخنەیان لە حکوومەتەکەی روحانی هەیە و دەڵێن سەرۆك کۆمار لە چوار ساڵی رابردوودا پابەندی بەڵێنەکانی نەبووە، بەڵام  هیچ هیوایەکیشیان بە رکابەرەکانی دیکە نییە و بە ناچاری دەنگ بە روحانی دەدەنەوە.