بەربژێرەكانی ئێران بە دوای دەنگی كەمینە نەتەوەییەكانەوەن

كاندیدە سەرەكییەكان سەردانی رۆژھەڵاتی كوردستان دەكەن

K24 - تاران

بەپێچەوانەی ھەڵبژاردنەكانی داھاتوو پرسی كەمینەكان لەو ھەڵبژاردنەدا زۆر باسی كرا، دوای ئەوەی زۆرینەی پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هەڵبژاردنەکانیان بایکۆت کرد، کاندیدە سەرەکییەکانی هەڵبژاردنیش سەردانی رۆژهەڵاتی کوردستانیان کرد و بەڵێنی زۆریان بە کورد و کەمینەیەکان نەتەوەییدا، تەنانەت لە دیبەیتەکانیشدا ناوی کوردیان هێنا.