كارگوزارێكى به‌نگلاديشى 35 ساڵه خۆى له كوه‌يتييه‌كان كردووه‌ته پزيشك
چيرۆكى ئاشكرابوونى زۆر سه‌يره
K24 – هه‌ولێر:
له كوه‌يت كارمه‌ندێكى پاككه‌ره‌وه‌ى به ره‌چه‌ڵه‌ك به‌نگالى ماوه‌ى 35 ساڵه وه‌ك پزيشك له نه‌خۆشخانه‌يه‌كى گرنگى كوه‌يتدا كارده‌كات و چه‌ندين پۆستيشى پێدراوه. به بێ ئه‌وه‌ى هيچ بڕوانامه‌يه‌كى هه‌بێت.
له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان به‌كارهێنه‌رانى كوه‌يت باس و خواسيان بووه‌ته چيرۆكى ئه‌و دكتۆره‌ى كه له بنه‌ڕه‌تدا هه‌موو ژيانى ساخته‌يه و هه‌رگيز رۆژێك له رۆژان كۆليژى پزيشكى نه‌خوێندووه.
ئه‌و كارگوزاره له 1982ه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ى سوباحى كوه‌يت كار ده‌كات.
هانى حسێن پارێزه‌رێكى كوه‌يتييه و چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئه‌مڕۆ له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر بڵاويكردبوويه‌وه، كه دكتۆرێكى كوه‌يتى به ره‌چه‌ڵه‌ك به‌نگالى ساخته هه‌يه و كار له نه‌خۆشخانه‌ى سوباح ده‌كات.
له ساڵى 1982دا دكتۆرێكى كوه‌يتى رووده‌كاته نيوزيله‌ندا و له‌و ساڵه‌وه ئه‌و كه‌سه به‌نگالييه ناسنامه‌ى خۆى ساخته ده‌كات و خۆى له جێى ئه‌و داده‌نێت.
له ماوه‌ى 35 ساڵى رابردوودا ئه‌و دكتۆره ساخته‌يه چه‌ندين پۆستى له كه‌رتى ته‌ندرووستى كوه‌يت پێدراوه.
ئه‌و پارێزه‌ره رايگه‌ياندووه، ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌يه دكتۆره به‌نگالييه‌كه به پاسه‌پۆرته ره‌سه‌نه‌كه‌ى خۆى وڵاتى به‌جێهێشتبێت.
هه‌روه‌ها ئاشكرايكردووه، به‌رپرسێكى باڵا له فه‌رمانگه‌ى ره‌گه‌زنامه و پاسه‌پۆرتى كوه‌يتى سبه‌ى كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌نامه‌ى تايبه‌ت به دكتۆره به‌نگالييه‌كه‌م پێده‌دات.
ئه‌حمه‌د شه‌تتى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستى كوه‌يت، رايگه‌ياندووه، وه‌زاره‌ته‌كه‌ى به‌و په‌ڕى جديبوون و بايه‌خه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌يسه‌دا ده‌كات.
هاوكات وه‌زاره‌تى ناوخۆى كوه‌يت به‌ياننامه‌يه‌كى ده‌ركردووه و تێيدا رايگه‌ياندووه، وه‌زاره‌ته‌كه‌يان به هه‌موو شێوه‌يه‌ك به‌دواداچوون بۆ ئه‌و پرسه ده‌كات و له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان ده‌ستى به لێكۆڵينه‌وه كردووه.
وه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌و كارمه‌نده‌ى كارگوزارى له سه‌ره‌تاى هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى رابردوو له نه‌خۆشخانه‌يه‌كى كوه‌يت كارى كردووه.
دواتر توانيويه‌تى سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه‌كانى ساخته بكات و ره‌گه‌زنامه‌ى كوه‌يتى له رێگه‌ى به‌رتيل دان به به‌رپرسێكى باڵاوه به‌ده‌ستهێناوه.
ئه‌وه‌شيان ئاشكرا كردووه، ئه‌و كه‌سه به‌نگالييه له رێى دزينى كه‌لوپه‌ل و ده‌رمانى نه‌خۆشخانه‌كان و فرۆشتنه‌وه‌ى له بازارى ره‌شدا و مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك ده‌رمانخانه پاره‌يه‌كى زۆرى ده‌ستكه‌وتووه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌و به‌نگالييه ژماره‌يه‌ك نه‌شته‌رگه‌رى جوانكارى ئه‌نجامداوه بۆ ئه‌وه‌ى رووخسارى بچێته‌وه سه‌ر ئه‌و پزيشكه كوه‌يتييه‌ى چووه‌ته نيوزله‌ندا.
چيرۆكى ئاشكرابوونيشى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه‌وه كه ماوه‌يه‌ك به‌ر له ئێستا ئه‌و دكتۆره ساخته‌يه له نووسينگه‌كه‌ى خۆى به زمانى به‌نگالى له‌گه‌ڵ كه‌سێك له به‌نگلاديش قسه‌ى كردووه و باسى ئه‌وه‌ى كردووه، كه ده‌يه‌وێت بێته‌وه به‌نگلاديش و خۆى بۆ ئه‌ندامێتى په‌رله‌مان كانديد بكات و ئه‌و پاره و سامانه‌ى هه‌يه‌تى له‌و رێگه‌يه‌وه خه‌رجى بكات.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان له كاتى قسه‌كردنيدا كارمه‌ندێكى كارگوزارى به‌نگالى له ژووره‌كه‌ى بووه و خه‌ريكى پاككردنه‌وه‌ى نووسينگه‌كه‌ى بووه و گوێى له قسه‌كانى بووه.