دوو ئامۆزا لە زێی کەڵەک خنكان
K24 - هه‌ولێر:
دوو ئامۆزا به ناوه‌كانی (عمر عبدالمناف عبدالرحمان)، تەمەن (۲۰) ساڵ، پیشە پێشمەرگە، (جیهاد نصرالدین عبدالرحمان)، تەمەن (۱۹) ساڵ، پیشە کاسب، له رووباری كه‌ڵه‌ك له نزیك گوندی چه‌مه‌دوبز، خنكان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، هه‌ردوو ئامۆزاكه به مه‌به‌ستی مه‌له‌وانی چوونه‌ته ناو زێ و دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م دیار نه‌ماون.
دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه، ته‌رمی هه‌ردوو ئامۆزاكه‌یان له‌ناو ئاوه‌كه ده‌رهێناوه و ڕەوانەی پزیشکی دادیان كردوون.