نازم دەباغ: ھەر كوردێك لەگەڵ ریفراندۆمی سەربەخۆیی نەبێت به خائینی داده‌نێم
"قسەكانم لە ئاژانسی فرانس پرێس بە پێچەوانە وەرگێڕدراوە"
K24 - ھەولێر
دوای ئەوەی ئاژانسی ھەواڵی فرانس پرێس، لێدوانێكی نازم دەباغ، نوێنەری حكوومەتی ھەرێمی كوردستانی لە تاران بڵاوكردەوە و لە زاری ئەو نووسیبووی" ریفراندۆم بۆ فشارخستنەسەر بەغدایە"، نازم دەباغ لە روونكردنەوەیەكدا دەڵێ، ئەو قسەیەم نەكردووە و قسەكانم بە پێچەوانە وەرگێڕدراوە، ھەر كوردێك لەگەڵ ریفراندۆمی سەربەخۆیی نەبێت به خائینی داده‌نێم".
لە روونكردنەوەكەی نازم دەباغ ھاتووە: "به‌داخه‌وه وه‌رگێڕه‌که به پێچه‌وانه‌ی راستییه‌کان قسه‌کانی منی وه‌رگێڕاوه له‌وه‌ی که ریفراندۆم پرۆسه‌یه‌کی تاکتیکییه و من لێره‌دا دووباره‌ی ده‌که‌مه و له چاوپێکه‌وتنه‌که‌شدا هه‌ر وامگوتووه که ریفراندۆم کارتێکه و به مانای ئه‌وه‌یه که رێگایه‌که له رێگاکان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی گه‌لی کورد له عێراقدا و ده‌شیڵێمه‌وه هه‌ر کوردێکی دڵسۆز پشتیوانی پرۆسه‌ی ریفراندۆم و به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی نه‌بێت به خائینی داده‌نێم. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی لێکدانه‌وه و بۆچوونی جیاواز هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه".
لە بەشێكی دیكەی روونكردنەوەكەدا نوێنەری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە تاران دەڵێت: "له هه‌مان چاوپێکه‌وتنیشدا دڵنیاییم داوه که گه‌لی کورد ئاماده‌یی هه‌یه بۆ فیداکاریی و قوربانیدان به درێژایی مێژوو و تائێستا و بۆ داهاتووش بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی، بۆیه دڵنییاتان ده‌که‌م ناوه‌رۆکی قسه‌کانیشم له‌گه‌ڵ ئاژانسی فرانس پرێسی فه‌ره‌نسی AFP به تۆمارکراویی هه‌یه".