منداڵانیش جه‌سته‌یان وه‌ك كه‌لاوه‌كان داڕووخاوه
هه‌یانبووه له برسا گۆشتی خاویان خواردووه
K24 - هه‌ولێر:
منداڵان قوربانیی یه‌كه‌می جه‌نگه‌كانن، هه‌م خۆیان ده‌بنه قوربانی و هه‌م ئه‌و كاته‌ی باوكیان له شه‌ڕه‌كاندا ده‌كوژرێن، ژیانیان بۆ دۆزه‌خ ده‌گۆڕێت.
جه‌نگی داعش به گشتی و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی دووه‌م گه‌وره شاری عێراق (مووسڵ) له ده‌ست چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانی داعش، سه‌دان منداڵی كردووه‌ته قوربانی و هێشتا هێزه ئه‌منییه‌كان له ژێر دار و په‌ردووی رووخاوی خانوو و كه‌لاوه‌كانی مووسڵی كۆندا، به مردوویی و زیندوویی ئه‌و منداڵانه ده‌دۆزنه‌وه كه شه‌ڕه كردوونی به سوته‌مه‌نی.


رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانی وێنه‌ی دوو منداڵی بچووكی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه هێشتا له ژیاندا مابوون و هێزه‌كانی عێراق له خانووه رووخاوه‌كانی ناوه‌ندی مووسڵی كۆن له رۆژئاوای شاره‌كه دۆزیوویاننه‌ته‌وه.


جگه له‌وه كچێكی دیكه‌شیان به هه‌مان شێوه له ژێر دار و په‌ردووه‌كان ده‌رهێناوه و ناوی "ئامینه"یه.

ده‌یلی مه‌یل بڵاویكردووه‌ته‌وه كه "پرۆسه‌ی گه‌ڕان و پشكنین بۆ رزگاركردنی ئه‌و كه‌س و منداڵانه‌ی تا ئێستا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له ژیاندا مابن به‌رده‌وامه.

هێشتا ئه‌و ناوچانه‌ی دوایین ده‌نگی ته‌قه و بۆمبه‌كانی تێدا بیسترا، ئه‌گه‌ری زۆره منداڵێك له ژێر دیواریكی رووخاودا مابێته‌وه، چونكه به‌شی زۆری ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه تا دوا سات له شاره‌كه‌دا مابوونه‌وه، ژن و منداڵه‌كانیشیان له‌گه‌ڵدا بووه.

ده‌یلی مه‌یل نووسیوویه‌تی "سه‌ره‌ڕای وێرانبوونی ناوچه‌كه، منداڵێكیان هێنده برسی بووه، هه‌وڵیداوه گۆشتی خاو بخوات.

به گوێره‌ی رۆژنامه بریتانییه‌كه منداڵیكی دیكه‌ش به شه‌كه‌تی به ناو پاشماوه‌ی خانووه رووخاوه‌كاندا رۆیشتووه و بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له گه‌رما بپارێزێت به كاغه‌زی دژه ئاگر جه‌سته‌ی داپۆشیووه، پاشان تیمه پزیشكییه‌كان چوون به هانایه‌وه.