كاڵای ئێرانی بازاڕی عێراقی داگیر كردووه
نیۆرك تایمز: جگه له به‌رهه‌می خۆراك، زۆربه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كانی عێراق له ئێرانه‌وه هاورده ده‌كرێت
K24 - ھەولێر
تادێت هه‌ژموونی ئێران له‌سه‌ر بازاڕه‌كانی عێراق زیاتر ده‌بێت و زۆربه‌ی به‌رهه‌می بازاڕه‌كانی عێراق هاورده‌ی ئێرانه و به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی نیۆرك تایمز، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق، ده‌رفه‌تێكی باشی بۆ ئێران ره‌خساندووه، تا پێگه‌ی ئابووری خۆی له عێراق به‌هێزتر بكات، ئێستا جگه له خۆراك و سه‌وزه‌و میوه كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی، ته‌نانه‌ت مادده هۆشبه‌ره‌كانیش هه‌نارده‌ی عێراق ده‌كات.