كۆسرەت رەسوڵ: راوێژكردنمان لەگەڵ ئێران بەلاوە گرنگە
شاندی باڵای یەكێتی لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمانی ئێران كۆبوونەوە
K24 - تاران
كەمێك پێش ئێستا شاندی باڵای یەكێتی نیشمانی كوردستان لە تاران، لەگەڵ عەلی لاریجانی، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران كۆبوونەوە و كۆسرەت رەسوڵ، سەرۆكی شاندی یەكێتی راوێژكردن لەگەڵ ئێران بە گرنگ وەسفكرد.
لەسەرەتایی كۆبوونەوەكەدا كۆسرەت رەسوڵ، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی رایگەیاند: "راوێژكردنمان لەگەڵ ئێران بەلاوە گرنگە و ھەرێمی كوردستان چاوەڕێی زیاتری لە ئێران ھەیە".
شاندی باڵای یەكێتی پێكھاتوون لە كۆسرەت رەسوڵ، مەلا بەختیار، مەحموود سەنگاوی، عومەر فەتاح، خەسرەو گوڵ محەمەد، ھەروەھا ھەر یەك لە نازم دەباغ، نوێنەری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە تاران و یاسین سابیر، بەرپرسی پەیوەندییەكانی یەكێتی لە تاران بەشداریان لە كۆبوونەوەكەدا كردووە.
چەند رۆژێكە شاندێكی باڵای یەكێتی بە سەردانێك لە تارانی پایتەختی ئێرانە و دوێنێ لەگەڵ عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران كۆبوونەوە.