ئه‌مه‌ریكاي ڤیزا به‌ 15 هه‌زار كه‌س ده‌دات

وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆیی ئه‌مه‌ریكا راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

K24 - ھەولێر

وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆیی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، به‌هۆی پێویستی بۆ كرێكاری بیانی، ئه‌مه‌ریكا ڤیزا به‌ 15 هه‌زار كه‌س ده‌دات.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆیی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، له‌به‌ر كه‌می ده‌ستی كاری ناوخۆیی، ڤیزا ده‌درێت به‌ 15 هه‌زار كرێكاری بیانی تاوه‌كو به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی بێنه‌ ئه‌مه‌ریكا بۆ كاركردن.

له‌ مانگی ئایاردا، كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا ره‌زامه‌ندی دایه‌ وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆ، تاوه‌كو ڤیزا به‌ 75 هه‌زار كه‌س بدات بۆ كاركردن بچنه‌ ئه‌مه‌ریكا، به‌ مەرجێك هاتنی ئه‌و كرێكارانه‌ زیان به‌ كرێكارانی ناوخۆیی نه‌گه‌یه‌نێت.